یاریگەی دهۆك بۆ یاریی كردنەوەی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا

یاریگەی یانەی دهۆك
یاریگەی یانەی دهۆك

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی یاریگەی یانەی دهۆكی دەستنیشان كرد بۆ ئاهەنگی یاریی كردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە لێژنەی مۆڵەتدان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سەردانی یاریگەی یانەی دهۆكی كرد، دوای هەڵسەنگاندنێكی ورد، یاریگەی دهۆك رێگەپێدانی بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق وەرگرت، هاوكات بۆ ئاهەنگی كردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراقیش دەستنیشان كرا.
عەبدوڵڵا جەلال سەرۆكی یانەی دهۆك لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند بە فەرمی ئاگاداركراونەتەوە كە یاریی كردنەوەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی 2024 ـ 2025 لە یاریگەی یانەی دهۆك بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە رۆژی هەینی 20ـی مانگی داهاتوو وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق بە ئەنجامدانی چوار یاریی دەست پێ بكات، مەراسیمی یاریی كردنەوەش بە ئامادەبوونی چەندان كەسایەتی دیاریی عێراق و كوردستان لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی ناودار نیو كاتژمێر پێش یارییەكە لە یاریگەی دهۆك بەڕێوە بچێت.

.