فلیپین، چین بە پەکخستنی کەشتییەکی تۆمەتبار دەکات

حکوومەتی فلیپین کەشتییەکانی چینی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە نزیک بەردی مەرجانی ناکۆکی لەسەر لە دەریای باشووری چین، بە ئاوپرژێنی بەهێز و هۆرن لێدان کەشتییەکی فیلیپینیان بێزار کردووە و لە ئەنجامدا بزوێنەرەکەی لە کار کەوتووە.

لە بەیاننامەیەکی حکوومەتدا سەبارەت بەو ڕووداوەی کە لە نزیک سابینا شول ڕوویدا، هاتووە، کەشتییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی چین مانۆڕی مەترسیداریان کردووە.

هەروەها بە هۆرن لێدان و ئاوپرژێن بەهێز کەشتییەکی سەر بە نووسینگەی ماسیگرتن و سەرچاوە ئاوییەکانیان هەراسان کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی لەکار کەوتنی بزوێنەری کەشتییەکە و وەرگەڕانی.