مانچێسته‌ر یونایتد بڕیارێكی سه‌یر له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی ده‌سه‌پێنێت
له‌مه‌ودوا نابێت له دوای یارییه‌كان درێسه‌كانیان ئاڵۆگۆڕ بكه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كانی یاریزانانی له دوای یارییه‌كان قه‌ده‌خه ده‌كات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد 3 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی (ئیبراهیمۆڤیچ، پۆگبا و واین روونی) ئاگادار كردۆته‌وه كه له دوای یارییه‌كان درێسه‌كانیان له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رامبه‌ر نه‌گۆڕنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد زیانی دارایی له ئیداره‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌دات، چونكه تێچووی هه‌ر درێسێك 660 پاوه‌نده.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له 2014 گرێبه‌ستێكی به بڕی 750 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌دیداس تایبه‌ت به جلوبه‌رگ و پێدوایستییه وه‌رزشییه‌كانی یانه‌كه‌ی واژۆ كردووه.