ئایدن مەعروف: بەشێک لە لایەنەکان بۆ پێکهاتەکانی خۆیان نەگەڕانەوە

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بە شێک لە لایەنەکان لە کەرکووک، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لایەنی پێکهاتەکان خۆیان، پارێزگار و حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان دانا".

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە شێک لە لایەنەکان لە کەرکووک بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لایەنی پێکهاتەکان یاخود نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی خۆیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک،  پارێزگاری کەرکووک و حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان دانا.

وەزیری پێکهاتەکان دەڵێت: تورکمان یەکێک لە نەتەوە گرنگەکان و نەتەوەی ڕەچەڵەکی کەرکووک، بێبەشبوون و بەشدارینەکردنیان لەپرۆسەی ئیدارەی کەرکووک، زوڵمێکە لێیان. ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ تورکمانی شاری کەرکووک دووپات دەکەینەوە، چونکە شاری کەرکووک شارێکی هەستیار و گرنگە، دەبێت بە هەستیارییشەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ئایدن مەعروف دەشڵێت: دووبارە زوڵمێکی گەورە لە نەتەوەی تورکمان کرایەوە، دەبێت ئەو هەڵەیەش ڕاست بکرێتەوە. هەرچەندە هەموولایەنەکان بە پێکهاتەیی و نەتەوەیی و ئاینەکان، دووپاتیان لەسەر پشتیوانیی خۆیان بۆ تورکمانەکانی کەرکووک کردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment