ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق
بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەران سەردانی بەغدا دەکەن.

هاوکات، بڕیارە ئەو شاندە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کۆببنەوە و تێدا باسی کێشە و گرفتەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن.

سێشەممە، 27-08-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتەکەیان، بڕی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەم بڕە پارەیە بەم زووانە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، سەرەڕای ماوەی زیاتر لە 33 ڕۆژە لیستی مووچە بۆ بەغدا نێردراوە و وردبینیش لە هەموو لیستەکان تەواو بووە.