لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا 13 فەڵەستینی کوژران
مێدیا فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاند، 13 فەڵەستینی کە لە نێویاندا منداڵ هەبووە، بە هۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس لە باشوور و ئۆردوگای جەبەلیە کوژراون.
لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کە دوو ماڵی لە ڕۆژهەڵات و باشووری شاری خان یونس کردە ئامانج، نۆ فەڵەستینی کوژران، هاوکات دوو فەڵەستینی دیکەش لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ماڵێکی بنەماڵەی عموور لە ناوچەی فەخاری لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کوژران.
لە باکوور، تیمەکانی فریاگوزاری و دانیشتوان تەرمی چوار فەڵەستینییان دەرهێنایەوە کە منداڵ و ژمارەیەک برینداری تێدابوو، ئەمەش دوای بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە ناوەندی کەمپی جەبەلیا.
شەڕی کەرتی غەززە پێی ناوەتە 326مین ڕۆژی خۆیەوە و وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لە دوایین ئاماری خۆیدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، ژمارەی قوربانیانی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ 40 هەزار و 476 کوژراو و 93 هەزار و 647 بریندار بەرزبووەتەوە.