بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە دهۆک بەڕێوە چوو

دەنگدانی ئەزموونیی
دەنگدانی ئەزموونیی

بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت و بۆ ئەمجارەش پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو.

پێنجشەممە، 29ـی ئابی 2024، بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە چوو کە ئامانج تێیدا ئەزموونکردنی ئامێرەکانی دەنگدان بوو.

ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک 43 بنکەی دەنگدان دەستنیشان کران کەزیاتر لە 600 کەس دەنگی خۆیان دا، بەپێی زانیارییەکان، دوو پرۆسەکەی پێشووی دەنگدانی ئەزموونیی لە پارێزگای دهۆک سەرکەوتووانە بەڕێوە چوون، ئەو ئامارانەی دەستیش کەوتن، دروست بوون و هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکان نەبوون.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای دهۆک هیواداربوون ئەو ئامارەی لە پرۆسەکەی ئەمڕۆ دەستیان دەکەوێت، وەکو ئامارەکانی پێشووتر ڕاست بن.

بەپێی زانیارییەکان، دوو کاتژمێر دەنگدانی ئەزموونیی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو کە کارمەندانی کۆمسیۆن خۆیان دەنگیان دا.