بەنكی ناوەندی عێراق دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسی مایه‌پووچبوونی به‌نكه‌كه و عێراق ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری به‌نك و دڵنیایی له به‌نكی ناوه‌ندی عیراق، ئیحسان شه‌مران ئه‌لیاسری رایگه‌یاند، ئاستی دراوی یه‌ده‌گی بیانی له به‌نكی ناوه‌ندی عێراق له نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلاردایه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌و ژماره‌یه زۆر ئاساییه بۆ وڵاتێك كه سێ ساڵ له جه‌نگدابێت، به‌وه‌ش دراوه بیانیه‌كان لای عێراق له ئاستێكی دڵنیاییدایه.