نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24 - ھەولێر
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕدا جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردوو نزیكبوه‌ته‌وه له په‌نجا دۆلار
ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت زیادیكردوو به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی پێوه‌ری برێنت بۆ 49 دۆلار‌و 23 سه‌نت زیادیكردوو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیكساسیش بۆ 46 دۆلار به‌ر بووه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كان دابه‌زینی تۆمار كردووه، گفتوگۆكانی نێوان رووسیاو سعوودیاش بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت له په‌راوێزی لوتكه‌ی جی20 به‌رده‌وامه و بڕیاریشه كۆتایی ئه‌م مانگه ئۆپیك بۆ سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له جه‌زائیر ئه‌نجام بدات.