کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
پێنجشەممە 29ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40
سلێمانی: 39
دهۆک: 41
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 44