پارەی توانا سازی خەرج دەكرێت

K24 – ھەولێر

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بە خەرجكردنی پارەی توانا سازی".

گوتیشی: "پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی پارەی ئەو خوێندكارانەی لەسەر ئەركی حكوومەت بۆ خوێندن چونەتە درەوەی وڵات وەستێنرابوو، بەڵام دوای داواكاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە خەرجكرنی بڕێك پارە بۆ ئەو خوێندكارانە".

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە كوردستان24 گوت: "كەمێكی دیكە وەزارەت راگەیاندراوێك لەسەر ئەم بابەتە رادەگەیەنێت و روونكردنەوەی تەواو دەدرێت".