دەمیرتاش: حكوومەتی توركیا پەرلەمانی وەلا ناوە
K24 – ھەولێر
ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەڵێ، حكوومەتی توركیا بڕیارنامەكان بۆ دامەزراندنی دیكتاتۆرییەتی فاشیزم بەكار دەھێنێت و پەرلەمانی وەلاناوە، داوای لە ھەموو پارتە سیاسییەكان كرد دژی ئەمە بێنە دەنگ.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی ھەدەپە كە لە شاری مووش بەشداری دیدارێکی پارتەكەی بوو رایگەیاند، دوای ھەوڵی كودەتا سەربازییەكە، حكوومەتی توركیا پەرلەمانی وەلا ناوە و لە رێی بڕیارنامەكانی وڵات بەڕێووە دەبات.
گوتیشی: "لەگەڵ جەھەپە لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە خەبات بكەن بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو بڕیارنامانەی كە حكوومەت دەریكردوون. دەمیرتاش رایگەیاند حكوومەت دەستی بەسەر مافەكاندا گرتووە و ھەموو جۆرە خەباتێكیش بۆ پوچەڵكردنەوەیان رەوایە".