کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور: هەموو ونبویەک شایەنی ئەوەیە بدۆزرێتەوە
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ڕایگەیاند، پابەندە بە پشتگیری کردنی دەسەڵاتەکان لە عێراق، هەروەها لە هەوڵدان بۆ چارەکردنی پرسی کەسە بێسەروشوێنەکان. لەڕێی پشتگیری تەکنیکی، ڕاوێژی یاسایی و بەرەوپێش بردنی یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی، جگە لەوەش هەر کەسێکی ونبوو و مافی خێزانانیان بۆ زانینی چارەنووس و جێوشوێنیان دەپارێزێت.
ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئابی 2024، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کەسە بێسەروشوێنەکاندا، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور گرنگی یاسایی مرۆیی نێونەتەوەیی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دووپات دەکاتەوە، لە چارەکردنی پرسی کەسە بێسەروشوێنەکان، هاوکات لە شوناسکردن و مامەڵەی شکۆمەندانەی مردووان. کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بانگەشەی کردەی کاریگەر و هاوئاهەنگ دەکات بۆ ڕێگری‌کردن لە بێ سەروشوێنبوونی کەسەکان، ڕێدان بە ئەندامانی خێزانە لێکدابڕاوەکان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پەیوەندیەکانیان، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان و یەکلایی کردنەوەی چارەنوس و جێوشوێنی کەسە ونبوەکان.
هەروەها لە عێراقدا، خەڵکانێکی زۆر لە قۆناغە جیاوازەکانی ناکۆکیەکاندا ونبوون و تا ئێستەش ژمارەیەکی بێ ئەندازە بێسەروشوێن ماونەتەوە.
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە ماوەی نێوان کانونی دووەم تاوەکو حوزەیرانی 2024، 618 حاڵەتی نوێی بێسەروشوێن بوونی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە چارەنوس و جێوشوێنی 208 کەس یەکلایی کرانەوە.
هەر کەسێکی ونبوو خێزانێک بەدوای خۆیدا جێ دەهێڵێت کە لە دڵەڕاوکێدان، بەدەست مەینەتییەکانی نا دڵنیایی و کاریگەریە مەزنەکانی سەر ژیانی ڕۆژانەیان و سەرکۆمەڵگا بەرفراوانەکە گرفتارن. هاوکات پێویستیی هەوڵێکی هاوئاهەنگ بۆ دۆزینەوە، بەدەستهێنانەوە، شوناسکردن و گەڕاندنەوەی ڕوفاتە مرۆییەکانی ونبوان پرسێکی گرنگ و به‌په‌له‌یه.
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور داوا لە هەموو دەسەڵاتەکان دەکات کە میکانیزم و سەرچاوەکان بۆ ئەم ئەرکە پتەوبکەن، بۆ دڵنیابوون لە ڕێزگرتن لە مردووان و بۆ دابین کردنی هەموو زانیاری و پشتگیریەک کە خێزانانی کەسە ونبوەکان پێویستیانە بۆ چارەکردنی نادڵنیاییان.
لای خۆیەوە عه‌زیز شه‌ركانی، ڕاوێژكاری تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بارودۆخی كه‌مینه‌كان (پێكهاته‌كان) له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر باشتر و پێشكه‌وتووتره.
ئەوەشی خستە ڕوو، كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان له ساڵی 2014 له لایه‌ن داعش، گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه به‌رانبه‌ر به‌و پێكهاته‌یه كراوه. هەروەها تا ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار و 500 ئێزدی بێسه‌روشوێنن و به‌شێكیان جینۆساید كراون و به‌شێكیشیان له كه‌مپی هۆلن و تا ئێسته ئازاد نه‌كراون و هه‌یشیانه بۆ وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی گوازراونه‌ته‌وه.
ڕاوێژكاری تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ی عێراقی گوتیشی، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون و بێسه‌روشوێنن، دوو هه‌زار كه‌س ده‌بن و زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن.