مێدیای تورکیا: ئەفسەرێکی عێراقی لەسەر خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیا لە کەرکووک دەستگیر کرا
ئەمڕۆ شەممە، مێدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، عەبدولسەلام حەمودی، جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی بەشی باکوور، لە دوای ڕاگەیاندنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا لە کەرکووک دەستگیر کرا.
"ڕۆژنامەی تورکیا" ڕایگەیاند، ئەو پەیوەندیی و کۆبوونەوانەی لەسەر ئاستی هەواڵگری و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نێوان عێراق و تورکیا کراون، لەدوای ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا، عەمید عەبدولسەلام حەمودی دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە، چونکە گوتبووی فڕۆکەکە خراوەتە خوارەوە، ئەم لێدوانەش پێچەوانەی لێدوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بووە کە باسی لەوە کردبوو لێکۆڵینەوە لە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی تورکیا، خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە لە ژێر کاریگەریی گرووپە چەکدارەکاندا بووە، بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.
خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، مشتومڕێکی گەورەی دروست کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق و تورکیا یاداشتنامەیەکی هاوبەشی ئەمنییان بۆ هەماهەنگی هاوبەش لە دژی پەکەکە ئیمزا کرد.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایگه‌یاند "كاتژمێر 9:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشان کرد و دوای به‌دواداچوون و زانینی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی و گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركووك كه چه‌ندان باره‌گه‌ی حكوومی و ناوه‌نده ئابوورییه و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگه‌دار كرایه‌وه".
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، هاوكات زانیارییه‌كان له باره‌ی فرۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه سەلمێنرا و ڕوون بووه‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه "كاتژمێر 10:30 تێبینی كرا فرۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دەرکەوت فڕۆکەیەکی تورکیایە و تیمێکی کاری تەکنیکی لە به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان و بەرگریی ئاسمانی و خاوه‌نداریه‌تی فڕۆکەی بێفرۆکەوان پێک هێنرا بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە".
عەمید عەبدولسەلام حەموودی، جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە ئاسمانی کەرکووک خستوویانەتە خوارەوە تورکییە و لە جۆری'ئەنکا' ـیە".