لە ماوەی 28 ساڵدا، هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندێكی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووریی
بۆ پێشخستنی هه‌ولێر سوود له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌رگیراوه
ئیداره‌دانی شاری هه‌ولێر له 28 ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتان، وای كردووه شارەکە ببێته نموونه‌ی ناوه‌ندێكی باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بواره جیاوازه‌كاندا.
پێشكه‌وتنه‌كانی شارى هه‌ولێر له 28 ساڵی ڕابردوودا له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی وڵاتانی ته‌واوی جیهان و شارەکە لەو ماوەیەدا له ڕووی ئیداری، خزمه‌تگوزاری و سیاسییه‌وه بووه‌ته ڕكابه‌ری زۆرێك له شاره دیاره‌كانی جیهان.
هەولێر، له ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه خۆی هاوشانی دیارترین پایته‌خته‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەنوێنێت و بووەتە پێگه‌یه‌كی ستراتیجی له دیدی زلهێزانی جیهان و له‌ڕووی بازرگانیشه‌وه بووه‌ته ناوه‌ندێكی به‌هێزی ئابووری و خاڵی یه‌كتربڕی وڵاته پیشه‌سازییه‌كان و كۆمپانیا جیهانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌كان. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره توانیویه‌تی ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ملیۆنان لێقه‌وماو له دۆخه سه‌خته‌كاندا.
هانده‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌زموونه‌كانی به‌ر له‌و 28 ساڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه و توانرا په‌ندی گه‌وره له بارودۆخه جیاوازه‌كان و ڕووداوه‌كانی پێشوو وه‌ربگیرێت بۆ پاراستنی شاری هه‌ولێر له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و نیازه گوماناوییه‌كان بۆ ملكه‌چكردنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو ئه‌جێندا و خواستی نه‌یارانی كورد له‌ڕووی سیاسییه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌درێژای ئه‌و هه‌موو ساڵه، پشت به باشترین پلان و خشته‌ی ستراتیجیی جیهانی به‌ستراوه و ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ولێر هه‌نگاوی فراوانتری له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ناوه.
له ڕووی ئیدارییه‌وه هه‌ولێر توانیویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌و 28 ساڵه‌دا ببێته نموونه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكیشی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و له‌و ماوه‌یه‌دا ناونیشانی ئیداری چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایه له‌گونده‌وه بۆ ناحیه، له ناحیه‌وه بۆ قه‌زا و له قه‌زاوه بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ گۆڕاوه.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، هه‌ولێر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌میشه خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بووه و توانیویه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا جێپه‌نجه‌ی دیاربێت، به‌تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق.
له‌ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه، هه‌ولێر بووه‌ته جه‌مسه‌رێكی گرنگی ناوچه‌كه بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان و تا ئێستا پاڵپشتی و دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێزی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی پایته‌ختی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه و وڵاتان وه‌ك پایته‌ختی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ. ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته ناوه‌ندێكی باوه‌ڕپێكراو و سه‌رنجی دیارترین وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری، به له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان و په‌ندوه‌رگرتن له پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان، وێڕای بوونی هه‌وڵێكی به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی گه‌مارۆدانی ئابووری و بڕینی مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵك بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه، به‌ڵام ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام بووه و ده‌یان پرۆژه‌ی جیاوازی وه‌ك ڕێگەوبان، دروستكردنی شاری نوێ، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، به‌نداو، شوێنی گه‌شتیاری و پیشه‌سازی ئه‌نجام دراون.
له‌ڕووی بازرگانی و ئابوورییه‌وه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر توانراوه هه‌ولێر له به‌كاربه‌ره‌وه بكرێته به‌رهه‌مهێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاره گه‌یه‌ندراونه‌ته دوورترین شوێنه‌كانی جیهان.
له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنی باڵا، هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندێكی باوه‌ڕپێكراو. له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیش، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر هه‌میشه بوونه‌ته فریادڕه‌س بۆ زۆرێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق چاره ناكرێن.
هه‌رچی لایه‌نی ئه‌منیشه، به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی ئەم شاره هه‌یه‌تی و ئه‌و باوه‌ڕبوونه‌ی به پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان هه‌یه، هه‌ولێر بووه‌ته نموونه‌یه‌كی دیار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه ب گشتی. كۆی ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ش بۆ ئیداره‌یه‌كی حه‌كیمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ماوه‌ی ئه‌و 28 ساڵه‌دا په‌یڕه‌و كراوه.