مه‌ریوان قه‌ره‌نی: 31ـی ئاب کۆتایی بە دزیی و جەردەیی هێنا
مەریوان قەرەنی کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لەسەرووبەندی داگیرکردنی هەولێردا، یەکێتی منی ڕفاند و بەرامبەر 150 هەزار دینار ئازادیان کردم، گوتیشی: 31ـی ئاب کۆتایی بە دزیی و جەردەیی یەکێتی هێنا.
شەممە 31ـی ئابی 2024، مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئەندام پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کوردستان24 گێڕایەوە کە، یەکێتی ڕفاندوویانە و بەرامبەر 150 هەزار دینار ئازادیان کردووە، دەشڵێت: یەکێتی ماڵمانی تاڵانکرد.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی دەڵێت: 31ـی ئاب وه‌چه‌رخانێكی مێژووییه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه كۆتایی هێنا به شه‌ڕی ناوخۆ، كۆتایی هێنا به‌و مافیاگه‌ری و دزی و جه‌رده‌ییه‌ی له هه‌ولێر و له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌كرا كه ئەویش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ڕفێندرا و به‌رانبه‌ر به 150 هه‌زار دیناری سویسڕی ئازاد كرا وەک خۆی دەڵێت، جگه له‌وه‌ی ماڵیان تاڵان كرا و هه‌رچی خراپه‌كاری هه‌بوو به‌رانبه‌ریان كرا.
مەریوان قەرەنی دەڵێت: ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی هه‌ولێر به گشتی و وه‌ك پارتییه‌كانی هه‌ولێر به تایبه‌تی، مافی خۆمانه شانازی به 31ی ئابه‌وه بكه‌ین، چونكه له‌و ڕۆژه به دواوه‌وه به چاوی خۆمان ده‌بینین چۆن شاره‌كه‌مان له دز و چه‌ته و ڕێگر و تاڵانچییه‌كان پاكبووەتەوە و شاره‌كه‌مان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخان و ئازادییه‌كانی تاكه‌كه‌س و ئازادیی راده‌ربڕین، پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه سه‌رنجی هه‌موو دونیای بۆ خۆی راكێشاوه.
مەریوان گوتی: له سایه‌ی 31ی ئابه‌وه‌یه ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه و زیاتر له 40 كونسوڵخانه و نێرده‌ی دیپلۆماسیی دنیا له هه‌ولێرن و له‌و ڕۆژه به‌دواوه، ئیتر كۆمپانیاكانی دونیا ڕوویان له هه‌ولێر كرد بۆ وه‌به‌رهێنان، چونكه بۆیان ڕوونبووەوە كه سه‌رمایه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت و شاره‌كه ئارام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ولێر بوو به ماڵی لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه و ملیۆنه‌ها كه‌س له عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست شه‌ڕ و كوشتاری ناوچه‌كانیان په‌نایان بۆ هه‌ولێر هێنا.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له یادی 31ی ئابدا شین ده‌گێڕن، با له جیاتی شینگێڕان، به خۆیاندا بچنه‌وه و لانی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستیاندایه، ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه كه له پێش 31ی ئاب له هه‌ولێر ده‌یانكرد، به‌بێ به‌خۆداچوونه‌وه‌ی یه‌كێتی، ناچارین بڵێین كه سلێمانیش پێویستیی به 31ی ئابێكه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر شارێكی تری دنیا، گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت.