ئاری هەرسین: لایەنی سیاسی هەیە دژی هەر دەستکەوتێکە پارتی تێیدا بەشدار بێت

پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له پرسه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، به‌غدا هه‌ر جاره و به پاساوێك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، هاوكات له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هانی عێراق ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاری به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له لایه‌ن سه‌هین موفتی له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه میوانداری به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆمه‌ڵگه‌دا دوو ئاراسته‌ی گشتیی هه‌یه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رانبه‌ر هه‌ر بارودۆخێكدا یه‌كێكیان خۆڕسكه و كه‌سی له پشت نییه، یه‌كێكی دیكه‌یان دروستكراو و ئاراسته كراوه له لایه‌ن كه‌سێك یان لایه‌نێك، بۆیه هی دووه‌میان پاڵ ده‌نرێت بۆ دروستكردنی په‌رچه‌كردار، وه‌كوو ئه‌وه‌ی له باره‌ی مووچه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا و ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی له حكوومه‌ت به‌شدارن، خۆیان له سه‌ركه‌وتنه‌كان پشكدار ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له ڕووه‌كه‌ی دیكه‌دا، خۆیان لێ بێخاوه‌ن ده‌كه‌ن و هانی شه‌قامیش ده‌ده‌ن.
ئاری هەرسین باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و زمانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قسه‌ی پێ ده‌كات، له‌و زمانه جیاوازه كه ئێواره ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی قسه‌ی پێ ده‌كات یاخود له سۆشیال مێدیا دنه‌ی خه‌ڵك ده‌دات و وه‌كوو ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشان ده‌دات.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێك نه‌بێت كه بڵێن ده‌ستی پارتیشی تێدایه. گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه قازانجی خۆی تێدا نه‌بێت، به ده‌ستكه‌وتی نازانێت، ئه‌مه‌ش گوتارێكی پۆپۆلستییه و دووفاقییه و سه‌رلێشێواوی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان و ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ی هۆشیارن، ده‌بێت له ئاست ئه‌و بێباكییه‌ی حكوومه‌تی عێراق و به‌ڵینه ناڕاسته‌كانی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیریان ده‌كرد، به ده‌نگ بێن و دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه به‌غدا یاری به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.