پیسکۆڤ: وڵاتانی ئەورووپا یاری بە ئاگر دەکەن

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین
دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامبوونیان لە ئەنجامدانی ئەو ڕۆڵەی کە واشنتۆن پێی سپاردروون، یاری بە ئاگر دەکەن و هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامەکانی ئەو کارە.

پیسکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەورووپا ئەو ڕۆڵە دەگێڕن کە واشنتۆن بۆی هەڵبژاردوون لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەکانیان، ئەمەش دەرئەنجامەکی خراپی لێدەکەوێتەوە و ڕەنگدانەوەیەکی خراپی لەسەریان دەبێت.

ڕۆژی 24ـی شوباتی 2022، بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا، ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لە دژی ئۆکراینا دەستی پێکرد، ڕووسیا بەشێکی زۆری هەرێمی دەنباسی کۆنترۆڵکرد، بەلام لە هێرشێکی پێچەوانەدا ڕۆژی 6 ی ئابی 2024، هێزەکانی ئۆکراینا ژمارەیەک گوند و شارۆچکەیان لە پارێزگای کورسکی ڕووسیا کۆنترۆڵ کردووە، ئەم پێشڕەوییەی ئۆکراینا، ترسی خستووەتە دڵی ڕووسەکانەوە، چونکە وێستگەی ئەتۆمی کورسک، ڕاستەوخۆ لە ژێر هەڕەشەی چەکدارە شەڕکەرەکانی ئۆکراینا و وڵاتانی بیانیدایە و مەترسییە  لەسەر درووستبوونی کارەساتی مرۆیی گەورە.

Fly Erbil Advertisment