كەریم بێنزێما هەڕەشە لە یانەكانی خولی سعوودیە دەكات
كه‌ریم بێنزیمای یاریزانی یانه‌ی ئیتیحاد له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌یان له وه‌رزی رابردوو زۆر باشترە، دەشڵێت: ده‌یانه‌وێت له سه‌ره‌تا تا كۆتایی سه‌رجه‌م یارییه‌كان ببه‌نه‌وه و له كۆتاییش ببنه پاڵه‌وان.
یانەی ئیتیحادی سعوودیە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە نوێیەكەیان لۆران بلانی فەرەنسی دوو یاریی لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیە كردووە، هەردوو یارییەكەشی بردووەتەوە.
كەریم بێنزێما هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعوودیە رایگەیاند ئامانجەكانیان لەم وەرزە روونە و دەیانەوێت زۆرترین ناسناو ببەنەوە، گوتیشی: له وه‌رزی رابردوو زۆر باشترین، هه‌موو شتێكمان هه‌یه و خاوه‌نی باشترین یاریزانه‌كانین و پێكهاته‌یه‌كی نموونه‌ییمان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئامانجه‌كانیشمان گه‌وره‌تر بێت و له وه‌رزی رابردوو باشتر بین، ده‌مانه‌وێت له سه‌ره‌تا تا كۆتایی وه‌رز سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و له كۆتاییش چه‌ند ناسناوێك ببه‌ینه‌وه.
لەبارەی راهێنەرە نوێیەكەی ئیتیحادی سعوودیە، هێرشبەرە فەرەنسیەكەی پێشووی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند لۆران بلان له فڕه‌نسا و قه‌ته‌ڕ و سعوودیه‌ش زۆر ناسراوه راهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموونه، گوتیشی: بلان یه‌كێكه له‌و راهێنه‌رانه‌ی له هێڵی به‌گرییه‌وه هێرشه‌كان بونیاد ده‌نێت تا گۆڵی به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ش ئه‌و شێوازه‌یه كه من حه‌زم لێیه‌تی، بلان هه‌میشه نزیكه له یاریزانه‌كانه‌وه و ده‌كرێت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بیر‌ورا بگۆڕنه‌وه.
بێنزیما گوتیشی: ته‌نیا دوو یارییمان كردووه، به‌ڵام زۆر باش بووین، كۆمه‌ڵێك یاریزانمان له نمونه‌ی دیابی و عه‌وار و راكۆ گواستووه‌ته‌وه ئه‌وانه له ئه‌وروپا یارییان كردووه و به‌باشی له فشار تێده‌گه‌ن و ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی ئەگەری بەڕێوەچوونی مۆندیال لە سعوودیە، بێنزیما گوتی: كێ بیری له‌وه ده‌كرده‌وه سعوودیه بۆ میوانداریكردنی مۆندیال بەربژێر بكرێت، به‌ڵام به‌م گه‌شه‌كردنه‌ی سێ چوار ساڵی رابردوو و هاتنی چه‌ند یاریزانێكی مه‌زن بۆ خوله‌كه چاوه‌ڕێی كاری زۆر گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین، ده‌رگاكان كراوه‌یه و به دڵنیاییه‌وه كه‌سانی زۆر گه‌وره دێنه سعوودیه.