دەستەی دەستپاکیی عێراق داوای دەستبەسەرداگرتنی سامانی تاوانباری سەرەکی دزیی سەدە دەکات
![دەستەی دەستپاکیی عێراق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Sep-2024/1725370966564.jpg)
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو داواكارییان پێشكه‌ش به دادگه‌ی تاوانه‌كانی ناوه‌ندی كردووه به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی كارتی سوور به ڕووی تاوانباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی دزیی سه‌ده و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كه‌ی و ده‌ركردنی بڕیارێكی دیكه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌یسه‌م جبووری.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان دوو داواکاری پێشکەش بە دادگه‌ی تاوانەکانی ناوەندی کردووه، کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی نوور زوهێر بكات، به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی كارتی سوور به ڕووی تاوانباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی دزیی سه‌ده و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
حەیدەر حەنوون ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دزیی سه‌ده چه‌ندان تۆمه‌تباری گه‌وره و سه‌ره‌كی له خۆ گرتووه، له‌وانه‌ش نوور زوهێر و هه‌یسه‌م جبووری و چه‌ندانی دیكه.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج سەلماند، دادگه‌ی کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد.
رۆژی 1ـی شوباتی 2023، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پارەیەی لە دۆسیەی دزیی سەدە لە هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج دزرا بوو، ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ئەوە قۆناغی یەکەمە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگه‌یاند "بە هاوکاریی هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە تۆمەتباره گه‌وره‌كان کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی پێشەکی باج، کە لە مێدیاکان بە "دزیی سەدە" ناسراوە، ده‌ستگیر كراوه و ڕاده‌ستی ده‌سته‌كه كراوه".
هەینی، 15ـی ئاداری 2024، دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی نوور زوهێر، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دۆسیەی دزیی سەدە لە قۆناغی کۆتایی دادگه‌دایە و 30 تۆمەتباری دیکەش لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەکرێت کە ڕۆڵیان لەو گەندەڵییە هەبووە.
حەنوون ئاشکراشی کرد "بەشێک لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە بەرپرسانی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقیش لە خۆ دەگرێت و بەشێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و هەندێکیشیان هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات".
هاوکات سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو گەندەڵییە".