سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پاڵپشتیی خۆم بۆ گەنجەکانمان دووپات دەکەمەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشانگەی وەک هایتێکس ئەو بەرەوپێشچوونانەیان بیردەخەنەوە کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتوون.
شەممە 3ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە نوسیوویەتی: پێشانگای وەک #HITEX2024 ئەو بەرەوپێشچوونانەمان بیردەخەنەوە کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتوون و ئەو دەرفەتانەی کە تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنی دیجیتاڵی و دارایی لە داهاتوودا دەستەبەر دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لەم پێشانگەیە بە بەرهەم و بیرۆکەکانی گەنجەکانمان ئاشنا دەبین و پاڵپشتی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە.
پێشانگای وەک #HITEX2024 ئەو بەرەوپێشچوونانەمان بیردەخەنەوە کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەدەست هاتوون و ئەو دەرفەتانەی کە تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنی دیجیتاڵی و دارایی لە داهاتوودا دەستەبەر دەکەن. هەروەها بە بەرهەم و بیرۆکەکانی گەنجەکانمان ئاشنا دەبین.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 3, 2024
پاڵپشتی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە.