زۆزان کۆچەر: عێراق لە ڕێگەی مێدیا و سۆشیال مێدیاوە فشار دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان

پهرلهمنتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، مێدیای عێراقی به یه‌ك ده‌نگ به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، عێراق له ڕێگه‌ی سۆشیال مێدیای ناو هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، زۆزان كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، مێدیای عێراقی به چڕی كه‌وتووه‌ته دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تایبه‌تن به خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
زۆزان كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق له ڕێگه‌ی مێدیاوه هه‌وڵی شكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، چونكه پێی وایه سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شكست و لاوازی ئه‌وان ده‌رده‌خات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق له ڕێگه‌ی سۆشیال مێدیای ناو هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات فشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی له ناوخۆی هه‌رێمدا نه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، مێدیای عێراقی به یه‌ك ده‌نگ به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام جێی داخه ئه‌وان كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، مێدیای كوردی له به‌رانبه‌ر ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان پهرتهواز بێت.
پێشتر عێراق لەڕووی سەربازییەوە فشاری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرد، بەڵام چەند ساڵێکە ئابووری کردووەتە چەکێک دژی هەرێمی کورستان بەکاریدەهێنێت و یاری بە قوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات. ئامانجیش لەم کارەی لەوازکردن و لەناوبردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە.
زیاتر لە ساڵێک و پێنج مانگە لەسەر سکاڵایەکی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا راگیراوە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 20 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زیان بە داهاتی عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتووە.
حکوومەتی عێراق هەرجارە و بە بەبیانووی جیاواز مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات و بەگوێرەی پێویست و ئەوەی لە بودجە دیاریکراوە ناینێرێت، بەجۆرێک بۆ مووچەی مانگی تەمموز و ئاب، تەنیا 808 ملیار دینار نێردراوە، لەکاتێکدا، مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینار هەیە.
بەربەستێکی دیکەش حکوومەتی عێراق دروستیکردووە، رێگریکردنە لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم بۆ باشووری عێراق. بەشێک لە بازگەکانی عێراق داوای بەرتیل لە بازرگانەکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، حکوومەتی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات، لە ماوەکانی رابردوو زیاتر لە 483 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی دواخستبوو.
هاوکات، حکوومەتی عێراق رەتیشیکردبووەوە مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان دامەزرێنێت یان بیانکاتە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار وانەبێژ بوو. بەڵام بە بڕیارێکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم ئەو وانەبێژانە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی.
سەرەڕای ئەم هەموو فشارە بێ بنەمایانەی حکوومەتی عێراق، بەڵام هیچ میدیایەک ئامادەنەبوو حکوومەتی عێراق بەبەرپرسیار بزانێت لەبەرامبەر بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان، بەڵام لە هەمان کات شەقامی کوردستانیان دژی حکوومەتی هەرێم هاندەدات و پەنجەی تۆمەتیان ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران دەکرد. کاتێکیش، کێشەکان لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدرێت و بڕیارێکی گرنگی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەردەکرێت، هەمووان هەوڵی بەلاڕێدا بردنی دەدەن و بە دەستکەوت بۆ حکوومەتی عێراقی دادەنێن.