موفتییه‌كی سعوودی: ئێرانییه‌كان موسڵمان نین
K24 - هه‌ولێر:
شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، "ئێرانییه‌كان موسڵمان نین".
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی مه‌شعه‌ری مینای وه‌رزی رابردووی حه‌ج، به هۆیه‌وه 2297 حاجی گیانییان له‌ده‌ستدا، كه زۆربه‌یان ئێرانی بوون، خامه‌نه‌یی ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه ده‌گرێت و له دوایین لێدوانیشی رایگه‌یاندبوو، پێویسته موسڵمانان به جدی بیر له ئیداره‌دانی حه‌ج بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، تا ئێستاش گه‌لانی موسڵمان، له رووداوه‌كه‌ی مینا نیگه‌رانن و پێویسته حكوومه‌ت و گه‌لانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌ش، له‌وه تێبگه‌ن، سعوودیه ئه‌وه‌نده وێڵی پاره‌یه، ئه‌وه‌نده گوێ به ئیداره‌دانی حه‌ج نادات و گوتیشی: "ده‌كرا فریای قوربانییانی مینا بكه‌ون و حاجییه‌كی زیاتر رزگار بكه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ش، ئه‌و موفتییه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی خامه‌نه‌یی "شتێكی نامۆ نییه" و گوتی: "پێویسته تێبگه‌ین كه ئه‌وان موسڵمان نینه و نه‌وه‌ی مه‌جووسن و دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌هلی سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ت، مێژووێكی كۆنی هه‌یه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د بن نایف، شازادی سعوودیه، له وه‌ڵامی خامه‌نه‌ییدا گوتی: "ئێران هه‌وڵ ده‌دات حه‌ج به سیاسی بكات و جیاوازییه ئایینییه‌كان و په‌روه‌رده‌ی ئایینی زه‌ق بكاته‌وه، ئێمه‌ش به‌وه رازی نین و ریگهنادهین ئه‌وه رووبدات".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی مه‌ككه