مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری بەسەر کردەوە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری بەسەر کردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی( ئێکس) بڵاوی کردەوە،  ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە.

پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی(ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردەوە و  دەڵێت:ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە، دەشڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپارد کە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی خێراتر بکەن و دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکەشم دڵنیا کردەوە کە هاوکارییان دەکەم و هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بازاڕەکە زوو بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و وەکو هاوکاریی دارایی بڕی 2 تا 20 ملیۆن دینار بە هەر دوکاندارێک دەدات کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێ گەیشتووە.

Today, I visited the restoration efforts at the fire-damaged Qaysari Bazaar in Erbil.