مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی( ئێکس) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە.
پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی(ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت:ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێرمان کرد و کارەکانی نۆژەنکردنەوەیمان بەسەرکردەوە، دەشڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپارد کە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی خێراتر بکەن و دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕەکەشم دڵنیا کردەوە کە هاوکارییان دەکەم و هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بازاڕەکە زوو بکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و وەکو هاوکاریی دارایی بڕی 2 تا 20 ملیۆن دینار بە هەر دوکاندارێک دەدات کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێ گەیشتووە.
Today, I visited the restoration efforts at the fire-damaged Qaysari Bazaar in Erbil.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 5, 2024
We will restore everything, brick by brick. pic.twitter.com/oDtK6ULry3