تورکیا وشترمرێک دەستگیر دەکات کە سنووری وڵاتەکەی بەزاندووە
لە شاری کلیس، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ناوچەی ئاکجاباغلار، نزیک سنووری سووریا، وشترمرێک دەدۆزنەوە و دەستگیری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت وشترمرەکە لە سووریاوە هەڵاتبێت و سنووری بەزاندبێت هاتبێتە ناو خاکی تورکیا.
دەسەڵاتدارانی تورکیا باسیان لەوەش کرد "ئەو ئاژەڵە لەلایەن ئەو جووتیارانەوە دۆزراوەتەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان و تیمە پەیوەندیدارەکان لە بەشی پاراستنی سروشت و پارکە نیشتمانییەکان ئاگادارکرانەوە".
دواتر وشترمرەکە ڕادەستی بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی شارەوانیی گەورەی غازی عەنتاب کراوە و هەروەها لەوێ چاودێری دەکرێت.