به وێنه...هاوڕێیه‌كی كریستیانۆ بۆته جێگه‌ی بایه‌خی میدیاكان
كریس به‌بێ ئه‌م هاوڕێیه‌ی هیچ هه‌نگاوێك نانێت
هاوڕێیه‌كی كریستیانۆ خه‌ریكه هێنده ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ناوبانگ په‌یدا بكات، ریكی رێجیف، هاوڕێیه‌كی گیانی به‌گیانی رۆناڵدۆیه و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، میدیاكانیش به‌رده‌وام به‌دوای نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزی نێوان كریس و ریكن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ریكی ریجێف، پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ی بازرگانی پورتوگالییه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره ریكلامییه‌كانی كریستیانۆیه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ریك به‌شداریی له زۆربه‌ی بڕیاره چاره‌نووسازه‌كانی كریستیانۆ ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت كه ئه‌م هاوڕێیه‌ی كریستیانۆ رۆڵی له جیابوونه‌وه‌ی ئیرینا شایكی هاوسه‌ری پێشووی كریستیانۆ هه‌بووه.
كریستیانۆ و ریك به‌رده‌وام پشووه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه له‌لایه‌ن فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید خۆشه‌ویست نییه، چونكه ریك به‌رده‌وام به تایبه‌تی له كۆتایی هه‌فته‌كان به فرۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌شتی كه‌ناره‌كانی مه‌غریب ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه كراوه كه (ریك) بۆ یه‌كه‌مینجار كریستیانۆی له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ناسی و نزیكه‌ی 13 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له نێوانیاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ریك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی كریس زۆر تێكه‌ڵه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دۆلۆرێسی دایكی كریس.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)