ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە، ئەمە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە.

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل، هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە.