بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی رۆناڵدینهۆ نووسینگه‌ی خۆی له نیویۆرك ده‌كاته‌وه
رۆناڵدینهۆ وه‌ك باڵوێزی بارسا له ئه‌مێریكا ده‌ست به‌كارده‌بێت
یانه‌ی بارسێلۆنا له مه‌راسیمێكدا به فه‌رمی نووسینگه‌یه‌كی خۆی له شاری نیویۆرك به ئاماده‌بوونی رۆناڵدینهۆ و سه‌رۆكی یانه‌كه كرده‌وه.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسا (جۆسووپ ماریا بارتۆمیۆ)، مه‌به‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه له ئه‌مێریكا، كاری بازرگانی و كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای یاریزانان و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی به‌هره‌مه‌نده له كیشوه‌ری ئه‌مێریكا.