باشترین گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستیشان ده‌كرێت
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی كه‌ته‌لۆنیا، زۆرینه‌ی هانده‌ران و به‌شداربووان، كڕینی ساموێل ئۆمتیتی فره‌نسی به باشترین گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه بارسا داده‌نێن.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌نجامی ئه‌م راپرسییه‌ی ئاشكرا كرد كه هه‌فته‌یه‌كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسا كرد بووی.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی رپرسییهكه، گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی له یانه‌ی لیۆنه‌وه به باشترین گرێبه‌ستی مێركاتۆی هاوینه‌ی بارسا داده‌نرێت.
ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه.
1ـ ساموێل ئۆمتینی 67%ـی ده‌نگه‌كان
2ـ دینس سوارێز 16%ـی ده‌نگه‌كان
3ـ ئه‌ندری گۆمێز 9%ـی ده‌نگه‌كان
4ـ پاكۆ ئه‌لكاسێر4%ـی ده‌نگه‌كان
5ـ لۆكاس دین 3%ـی ده‌نگه‌كان
6ـ كاسپه‌ر سیلیسین 1%ـی ده‌نگه‌كان.
له په‌راوێزی راپرسییه‌كه، 89%ـی ده‌نگده‌ران داوایان كرد بوو، تیر شتینگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكات.