به ڤیدیۆ... زڵ‌اتان به گاڵته‌وه په‌یامێك بۆ براڤۆ ده‌نێرێت
پێش یاری دێربی، شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌رمتر كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی خۆی له ئیستاگرام میدیاكانی جیهانی خرۆشاند كه تێیدا گاڵته به براڤۆ ده‌كات.
زڵ‌اتان و هاوڕێیه‌كانی، له ئێستادا خۆیان بۆ یاری دێربی مانچێسته‌ر ئاماده ده‌كه‌ن كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به‌ڕێوه بچێت.
زڵ‌اتان له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ڕووه و كڵاودیۆ براڤۆ نووسیویه‌تی: به‌خێربێت بۆ مانچێسته‌ر، رۆژی شه‌ممه له دێربی مانچێسته‌ر ده‌تبینم و فه‌رموو ئه‌مه‌ش هه‌ندێك پێدوایستی مه‌شقكردنه ره‌نگه پێویستیت پێی هه‌بێت.
زڵ‌اتان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی ئازاد له پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد، له 3 یاریی رابردووش 3 گۆڵی تۆمار كردووه.
كڵاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی چیللی له مێركاتۆی هاوینه ریزه‌كانی بارسای به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی جێهێشت و ره‌نگه به‌شداریی یاریی دێربی مانچێسته‌ر له دژی زڵ‌اتان بكات.