هاووڵاتییان: پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو لە بێئاوی ڕزگارمان دەکات

سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دانا
سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دانا

هاووڵاتییان دڵخۆشن بەو پرۆژەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دوێنێ بەردی بناغەی لە هەولێر بۆ دانا بۆ چارەکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە.

بەرێوبەرایەتی ئاوی هەولێر چەندین مانگە سەرقاڵی رێکخستنەوەی سەرجەم تۆڕەکانی ئاوی هەولێرە. بەڵام وەکو بەڕێوبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاندووە هەرچەندە تۆڕەکانیش ریکخراونەتەوە، کەچی هێشتا زیاتر لە سی گەڕەکی شاری هەولێر کێشەی کەمی ئاویان هەیە .

هاووڵاتیانیش دەڵێن : قوفڵ و بیرەکان گۆڕاون، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی گەڕەکەکان زۆربوون، ئەوەش وایکردووە خواستی زۆر لەسەرئاو هەبێت، ئەوان لێدانی بیری نوێ بەچارەسەر دەزانن، بەتایبەتی پرۆژەی ئیفرازی چوار ئەو کێشەی کەمئاوییە بە گشتی چارەسەر دەکات .  

یەکێکە لە گەرەکانی شاری هەولێر ، بنەسڵاوە ، بە گوتەی دانیشتوانی ئەم گەرەکە هاوین نیە توشی گرفتی کەمئاوی نەبنەوە، هاوڵاتیانی دانیشتوی ئەم گەرەکە خۆیان باسی ئەوە دەکەن ، رێژەی دانیشتوانی ئەم گەرەکە بەراورد بە رابردو  زۆر بوە، تۆرەکانی گەیاندنی ئاویش لە سەرجەم بیرەکان چاکککراون بەڵام ئاو کەمە و ناگاتە هەموو ماڵەکان

هاووڵاتییەک دەڵێت: ئاو دەگاتە کۆڵانەکەی ئێمە، ئاوی ژێر زەوی کەمبووەتەوە و خەڵکیش هەست بە بەرپرسیارەتی ناکات لە بەکارهێنانی ئاو.

هاووڵاتییەکی دیکەش دەڵێت: کێشەی ئاومان هەیە، بەڵام گوێ بیست بووین کە پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، زۆر دڵخۆشم کە بە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەکە دەستی پێکراوە و کێشەی بێ ئاویمان چارە دەکات.

دواتر هاووڵاتییەکی گوتی: بەپێی قوفڵی بیرەکان بێت کە 20 قوفڵن، هەر نۆ کاتژمێرێک ئاو بە قوفڵێک بدرێت، شوێن هەیە لە هاویندا پێنج ڕۆژ جارێک ئاوی پێ ناگات.

لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر، بەرێوبەری ئاو سەرجەم ئەو گەرەکانە نیشاندەدات کە کێشەی ئاویان هەیە، بەو جۆرەی ئەژمار کراوە زیاتر لە سی گەرەک و ئەو پرۆژانەشی دەکەونە ناو ماستەرر پلانی هەولێر کەمئاون ، تەنانەت بیری ئاویشیان لێداوە بەڵام چارەسەری کەم ئاوی نەکراوە، هەرچەندە ئیفرازی چوار و رێکخستن و دابەشکردنی تۆڕەکانی ئاو باشترین بژاردە بووە

رابەر حوسێن،بەرێوبەری ئاوی هەولێر گوتی: 280 کیلۆمەتر بۆڕی تەرخان کراوە بۆ ئەوەی تۆڕەکانی ئاو ڕێک بخرێتەوە، ئەو شوێنانەی تۆڕی ئاویان نییە، تۆڕیان پێدەگەیەندرێتم، ئەو شوێنانەی تۆڕێ گوێزەرەوەشیان نییە لە ئەمبارەکانەوە بۆ ئەوەی بگاتە تۆڕەکان و گەڕەکەکان بەچوار هێل. هێلێک لەسەر شەقامی 150 مەتری لە سێبیرانەوە تاکو کەسنەزان، لە هێلی 120 مەتریش لە عەنکاوە تاکو بەحرکە، گەڕەکەکانی ناوەوەی شەقامەکە، تا گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامەکە لێی سوودمەند دەبن.