سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته پاریس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی فه‌ره‌نساوه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێبكات و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا "ژان ئییف لۆدریان" ده‌ستپێبكات، و چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به هاوكاری نێوان هه‌ر دوولا تاوتوێ بكرێت به تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ.
هه‌روه‌ها بڕیار وایە سبەی پێنج شه‌ممە،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ کۆببێتەوە.