سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پاریس

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی فه‌ره‌نساوه‌ پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕه‌نسا  ده‌ستپێبكات و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا "ژان ئییف لۆدریان" ده‌ستپێبكات،‌ و چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به‌ هاوكاری نێوان هه‌ر دوولا تاوتوێ بكرێت به‌ تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ.

هه‌روه‌ها بڕیار وایە سبەی پێنج شه‌ممە،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ کۆببێتەوە.