هێمن میرانی: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی ساڵ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام بێت
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: بەرهەمی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت ئەوەیە، تا کۆتایی ساڵ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سێشەممە 10ـی ئەیلوولی 2024، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی ساڵ موچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام دەبێت، دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا سەری ساڵ بایۆمەتری و هەژماری من تەواو دەکات.