باسم عەوادی بۆ کوردستان24: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستانە

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ىڕیاڕەکانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

سێشەممە 10ـی ئەیلوولی 2024، باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند:

یەکێک لە تەوەرەکانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بوون لە هەولێر کە تێیدا زۆرینەی پرسەکانی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ کران، ئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەبن.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گوتی: نزیکەی کاتژمێر 7 وردەکاریی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکەینەوە