سیروان بارزانی: لە بۆردوومانەکەی کەمپی مەخموور کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە بۆردوومانی ئەمڕۆی سەر کەمپی مەخموور کە پەنابەرانی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێن، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سێشەممە 10ـی ئەیلوولی 2024، سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: کاتژمێر چوار و 45 خوولەکی ئەمڕۆ ئێوارە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، ماڵێکی کەمپی مەخمووری بۆردوومان کرد کە کوردانی پەنابەری باکووری کوردستانی لێن، بەهۆی ئەو بۆردوومانەشەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سیروان بارزانی دەڵێت: هێشتا ئاشکرا نەبووە، کوژرا و بریندارەکان چەکداربووبن یاخود نا.