كریستیانۆ كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
له ئێستاوه دژی مۆراتا ده‌وه‌ستێته‌وه
به گوێره‌ی میدیایه‌كی وه‌رزشی ئیسپانیا، كریستیانۆ فشار بۆ راهێنه‌ر و سه‌رۆكی ریال مه‌درید دروست ده‌كات تا مۆراتا بفرۆشێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له داهاتوودا له شوێنی كه‌ریم بێنزیما یاریی به مۆراتا بكات، ئه‌م پلانه‌ی زێدانیش به دڵی كریستیانۆ نییه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ حه‌زی له یاریكردنه له پاڵ بێنزیما، چونكه پێیوایه مۆراتا ناتوانێن هاوشێوه‌ی كه‌ریم به كۆمه‌ڵ یاریی بكات.
سپۆرتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كریستیانۆ ده‌زانێت مۆراتا ئێستا پێگه‌یشتووه و شوێنیشی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه، بۆیه نایه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یوڤی له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه.
مۆراتا له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریال مه‌درید چه‌ندان جار جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت ببێته هێرشبه‌ری یه‌كه‌می یانه‌كه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كریستیانۆی لێ كه‌وتۆته‌وه و ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی بێنزیما.