بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" لە دهۆک نمایش دەکرێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، "داستانی کوردستان" لە دهۆک پیشان دەدرێت
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، "داستانی کوردستان" لە دهۆک پیشان دەدرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-09-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" لە دهۆک نمایش دەکرێت.

شانۆگەریی "داستانی كوردستان" كە لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی نمایش دەکرێت، باس لە وێستگە مێژووییەكانی كورد لە سەردەمی كاوەی ئاسنگەرەوە تا 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 دەكات، گێڕانەوەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی كوردستانە بە چەندان دیمەنی جوانی هونەری.

زۆربەی ڕووداوەكانی ئەم شانۆگەرییە، لە پەرتووكە مێژووییەكانی سەرۆك بارزانی وەرگیراوە، وەبەرهێنەران دیندار ئیبراهیم و عەلی ئیبراهیم پڵنگ، تێچووی شانۆگەرییەكەیان لە ئەستۆ گرتووە.

شانۆگەریی "داستانی كوردستان" 90 خولەكە و 90 ئەكتەریش بەشدارییان تێدا كردووە. بە چاودێریی نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەڕێوە دەچێت و ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە ئامادەكاری و ڕاهێنانی بۆ دەكرێت، دەقەكەشی بە زمانەكانی كوردی سۆرانی و بادینی و لاتینی، ئینگلیزی و عەرەبی، چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment