سەرۆک بارزانی لە بناری چیای سەفین بەشداریی یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە یادی 66 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە بناری چیای سەفین
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە یادی 66 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە بناری چیای سەفین

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بناری چیای سەفین، بەشداریی یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بناری چیای سەفین، بەشداریی یادیی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات.

مەکتەبی ڕێکخستنی پیشمەرگە بە هاوبەشی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی خانەوادەی سەربەرزیی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول، یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە بناری چیای سەفین دەکاتەوە.

یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، وەکوو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کردووە، ، "یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە ڕەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان".

بە گوتەی مەسرور بارزانی، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی و وەستانەوە بەرانبەر ستەم و بێدادی، هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان"

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-09-2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە 63ـەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول بڵاو کردەوە و وەکو خۆی باسی کردووە، "گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەری و سیاسی و چەكداریی جەماوەری كوردستان بوو بۆ بەرگریكردن و چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان".

بە گوتەی سەرۆک بارزانی "شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و ڕێكخراوەیی و جەماوەری بۆ بەردەوامیی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری".

سەرۆک بارزانی پێیوایە "شۆڕشی ئەیلوول بە داستان و نەبەردییەكانییەوە و بە خۆڕاگریی سەركردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەرەوە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانی  چەندین هەنگاو بەرەو پێشەوە برد و بووە ئیلهامبەخشی خەبات و تێكۆشان بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 63ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول" پەیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی:شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو، بە سەرکردایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر.

یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، وەکوو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کردووە "یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە ڕەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان".

بە گوتەی مەسرور بارزانی، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی و وەستانەوە بەرانبەر ستەم و بێدادی، هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان"