ڤینگه‌ر ترسی له چوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ بارسا لێ نیشتووه
بارسا وه‌رزی داهاتوو شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینی یاریزانێكی ئارسێناڵ ده‌كات
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی بریتانیا، راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ هه‌ستی به دزه‌كردنی هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی دادێ هیكتۆر بێلێرین له چنگی ڤینگه‌ر ده‌ربێنێت و بۆ كامپ نۆ بیگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێنریكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به گرینگ ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت شوێنی ئێستا سێرجی رۆبێرتۆ بگرێته‌وه كه به‌رگریكاری لای ڕاسته.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤینگه‌ر هه‌موو كارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره به‌ڕه‌سه‌ن ئیسپانیاییه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداریشی بێت به هه‌رزان نایفرۆشێت، به‌وپێیه‌ی هیكتۆر وه‌رزی رابردوو ناوی له پێكهاته‌ی نموونه‌یی پرێمه‌ر لیگدا هه‌بوو بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.
رۆژنامه‌ی سه‌ن، باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئارسن ڤینگه‌ر له ئێستاوه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه راسپاردووه، داواشی كردووه نرخێكی به‌رز وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه قازانجێكی ماددی باش بكه‌ن.
هیكتۆر بێرلینی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و یاریزانی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2011 بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه به ئارسێناڵ فرۆشت و ئێستاش ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه بیگه‌ڕێنێته‌وه.