چین 56 نەتەوە لەخۆ دەگرێت و هانەکان زۆرینەی دانیشتووانی وڵاتەکە پێک دەهێنن
کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەولێر بۆ ناساندنی وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە کە، 56 نەتەوەی جیا لە وڵاتەکەیان دەژین، نەتەوەی هانیش زۆرینەی دانیشتووانی وڵاتەکە پێک دەهێنن.
چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە کە، 56 نەتەوەی جیا لە وڵاتەکەیان دەژین، نەتەوەی هانیش سەدا 91.11ـی کۆی دانیشتووانی چین پێک دەهێنن.
کونسوڵخانەکە دەڵێت: بەپێی داتاکانی سەرژمێریی نیشتمانیی حەوتەم کە لەلایەن نووسینگەی نیشتمانیی ئامارەوە دەرچووە، نەتەوەی هان مێژوویێکی دوور و درێژی هەیە، هەروەها کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لەسەر پەرەپێدانی فەرهنەگ، زمان، ئەدەب، فەلسەفە و چەندین لایەنی دیکەی وڵات.
دەشڵێت: هانفو، جلوبەرگی نەریتی نەتەوەی هان، لەم ساڵانەی دواییدا بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا، ئەمەش زیاتر ئارەزووی خەڵک بۆ فەرهەنگی نەریتی چینی زیاد کردووە.