ئەمەریکا بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی میسر دەکات

بۆ یەکەمجار لە سەردەمی بایدن، ئەمەریکا هاوکاریی سەربازیی بەبێ هیچ کەموکووڕییەک پێشکەش بە میسر بکات.

ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ئەمساڵ هاوکاریی سەربازی ساڵانەی پێشکەش بە میسر کردووە بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە ماوەی ئەم ئیدارەی ئێستەدا.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتۆن چاوپۆشی لە مەرجەکانی مافی مرۆڤی پەیوەست بە میسر کردووە، هەروەها  زۆر پشت بە قاهیرە دەبەستێت بۆ نێوەندگیریی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ڕێککەوتنێک بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

لە کۆی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لە پارەدارکردنی سەربازی دەرەکی ئەمەریکا بۆ میسر تەرخان کراوە، 320 ملیۆن دۆلار کەوتۆتە ژێر مەرجێکەوە کە بووەتە هۆی ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لانیکەم بەشێک لەم بڕە پارەیە ڕابگیرێت.

میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە ڕۆژی چوارشەممە کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە کە مەرجی پەسەندکردنی بڕی 225 ملیۆن دۆلار، کە پەیوەندی بە تۆماری مافەکانی مرۆڤی میسرەوە هەیە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕادەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت: ئەم بڕیارەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاشتی ناوچەکە و بەشدارییە تایبەت و بەردەوامەکانی میسر لە ئەولەویەتەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، بەتایبەتی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، گەڕانەوەی بارمتەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، گرنگە.