به وێنه: كوردستان له چاوی فۆتۆگرافه‌رێكی رووسی دا
به وێنه‌ی كوردستان به‌شداری پێشانگایه‌كی جیهانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یوری كۆزیرهڤ (Yuri Kozyrev ) فۆتۆگرافه‌رێكی ناسراوی رووسییه و ساڵانێكی زۆر له كوردستان و عێراق و عێراق،میسر،لیبیا،ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ژیاووه و وێنه‌ی گرتووه.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره زیاتر بۆ گۆڤاری "تایم" و "ناشناڵ جیوگرافیك" كاریكردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی له بواری فۆتۆگرافیدا وه‌رگرتووه، و ئێستاش به چه‌ند وێنه‌یه‌كی كوردستان به‌شداری له پێشانگایه‌كی جیهانی فۆتۆگرافیدا كردووه كه له شاری "پیرپیكنان"( Perpignan) ی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، و له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ندین فۆتۆگرافه‌ری جیهانی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره رووسییه ده‌ڵێت: كورد ساڵانێكی زۆر ئازاریان چه‌شتووه و ئه‌نفال و كیمیاباران كراون،هه‌ر چه‌نده چه‌ند ساڵێك بوو بارودۆخی ئابوورییان زۆر باش بوو،به‌ڵام به‌هۆی داعشه‌وه دووچاری شه‌ڕ و قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به كه‌می كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان رابگه‌یه‌نن، كه مافی خۆیانه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)