مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژانی پێش جەژن فەرمانبەرانی سێ وەزارەت مووچەیان پێدەدرێت، ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
لە راگەیاندراوەكەی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ھاتووە:
1-ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 8/9/2016 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژى شه‌ممه 10/9/2016 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م ڕۆژه گه‌نجینه‌و بانكه‌كان له ده‌وامى ئاسایى خۆیان ده‌بن. هه‌روه‌ها به‌رنامه ڕێژى كراوه له دواى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، مووچه‌ى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت دابه‌ش بكرێت.