شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی: پاراستنی نێرده و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ستۆی عێراقدایه
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌خت ده‌كاته‌وه، نێرده و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق له ڕووی ئه‌منییه‌وه مافیان پارێزراوه؛ ده‌شڵێت، پاراستنی نێرده و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان كار له‌سه‌ر پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات به توانایه‌كی به‌رز.
هه‌ینی، 13ـی ئه‌یلوولی 2024، ته‌حسین خه‌فاجی، سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: شانه‌كه‌یان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پاراستنی نێرده و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانیان له ئه‌ستۆدایه.
سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی كرده‌وه، نێرده و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق له ڕووی ئه‌منییه‌وه مافیان پارێزراوه.
ته‌حسین خه‌فاجی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه و ئاسایشی بۆ دابین كردوونه و به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان.
هەینی، 13ـی ئەیلوولی 2024، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ڕۆژی سێشەممە 10ـی ئەیلوول، هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسی ئەمەریکییە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەگوێرەی بەڵگەکان هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە کراوە، کە بە ئازادی لە عێراق کاردەکەن".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، حکوومەتی عێراق چەندین جار پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و هەروەها ئەو کارمەندە سەربازییانەی ئەمەریکا دەربڕیوە کە لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن. جارێکی دیکە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین، دیپلۆماسەکان و هاوپەیمانییەکان بپارێزێت.
جەختیشی کردەوە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە مافی بەرگریکردن لە خۆمان و پاراستنی تاکەکانمان لە هەر شوێنێکی جیهاندا هەیە.
لە دوای شەڕی غەززە، گرووپەکان زیاتر لە 70 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێرا و سووریا، لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا چەندین جار هێرشی توندی کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکان.