پۆلیسی مالیزیا ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات كه ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووته سه‌ر منداڵانی خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتان
پۆلیسی مالیزیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژیی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵان له خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتان فره‌وانتر كردووه.
هه‌ینی، 13ـی ئه‌یلوولی 2024، ڕه‌زائه‌ددین حوسێن، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی گشتیی مالیزیا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانیان بۆ سه‌ر خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتانی وڵاته‌كه كردووه و توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و منداڵانه ڕزگار بكه‌ن كه ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی و سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
ڕه‌زائه‌ددین حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌وه‌ته‌ی چوارشه‌ممه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر 20 خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان ده‌ست پێ كردووه و توانیوانه 402 منداڵ له ده‌ست ئه‌و كه‌سانه ڕزگار بكه‌ن كه ده‌ستدرێژی سێكسی و جه‌سته‌ییان كراوه‌ته سه‌ر.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا 171 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستدرێژی سێكسی و جه‌سته‌ییان كردووه‌ته سه‌ر منداڵانی خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتان و به‌شێك له‌و منداڵانه‌یشیان ناچار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه سه‌ر یه‌كدی.
ڕه‌زائه‌ددین حوسێن گوتووشیه‌تی: ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان ساڵێك بۆ 17 ساڵه گواستراونه‌ته‌وه بنكه‌ی مه‌شقی پۆلیس له كوالالامپوور بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت.