وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتۆن ترسی هەیە پوتین حووسییەکان پڕ چەک بکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا ترسی هەیە لە ئەگەری پڕچەککردنی حووسییەکان، لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، لە چوارچێوەی هۆشدارییەکەی بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە ڕێگەدان بە ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: بەرپرسان بە تایبەتی نیگەرانن لەوەی کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەتوانێت تۆڵە بکاتەوە بە پڕچەککردنی یاخیبووانی حووسی کە بنکەیان لە یەمەنە، سەرقاڵی هەڵمەتێکی درێژخایەنن بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا.

ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدایە سەرکردەکانی ڕۆژئاوا سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو سنووردارکردنانە دەکەنەوە کە لە لایەن ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا سەپێنراون، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران بەردەوام بوو لە ناردنی مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە دژی ئۆکرانیا.

لە نێو ئەو مووشەکانەدا، " ستورم شادو"ی بەریتانی هەیە، کە توانای لێدانی ئامانجەکانی هەیە لە دووری 155 میل.

هەروەها کیێڤ داوای مۆڵەتی بەکارهێنانی مووشەکی سکالپی فەرەنسی و سیستەمی مووشەکی تاکتیکی ئەمەریکی کە بە ATACMS ناسراوە، داوای کردووە.

 لە کاتێکدا فەرەنسا دەیەوێت قەدەغەکردنی بەکارهێنانی SCALP هەڵبگرێت، بەڵام جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا ئامادە نییە پەسەندی بەکارهێنانی سیستەمی ATACMS لەلایەن ئۆکرانیا بۆ لێدانی ڕووسیا بکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی پنتاگۆن سەبارەت بە کۆگاکانی ئەمەریکا.

جۆن کیربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند "هەڵوێستی ئیدارەی بایدن لەبارەی دابینکردنی توانای لێدانی دوور مەودا بۆ ئۆکرانیا نەگۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیدارەی بایدن هەڕەشەی پۆتین بە جیددی وەردەگرێت".

Fly Erbil Advertisment