ناسنامه‌ی یاریزانه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی به‌دیار كه‌وت

ڤاڤرینكا له‌ سه‌ركێشییه‌كانی دێل پۆترۆ رزگاری بوو

له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئه‌میریكای كراوه‌، ڤاڤرینكا له‌ زه‌حمه‌تییه‌كانی دێل پۆترۆ رزگاری بوو، هاوشان له‌گه‌ڵ جۆكۆڤیچ، گایل مۆنفیس  و كی نیشیكۆری گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌.

ستان ڤاڤرینكا، تێنسزانی سویسرا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ نیویۆرك رووبه‌ڕووی خوان مارتن دێل پۆترۆی ئارجێنتینا بووه‌وه‌، دوای 3 كاتژمێر و 12 خوله‌ك، ڤاڤبرینكا به‌ ئه‌نجامی (1ـ 3) سێت یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له‌ (6ـ7)، (6ـ4)، (3ـ6) و (2ـ6).

بڕیاره‌ له‌ قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئامێریكا، ڤاڤرینك رووبه‌ڕووی كی نیشكۆری ببێته‌وه‌، جۆكۆڤیچیش له‌ به‌رامبه‌ر گایل مۆنفیسی فره‌نسا یاریی ده‌كات.