ناسنامه‌ی یاریزانه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی به‌دیار كه‌وت
ڤاڤرینكا له سه‌ركێشییه‌كانی دێل پۆترۆ رزگاری بوو
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئهمیریكای كراوه، ڤاڤرینكا له زه‌حمه‌تییه‌كانی دێل پۆترۆ رزگاری بوو، هاوشان له‌گه‌ڵ جۆكۆڤیچ، گایل مۆنفیس و كی نیشیكۆری گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
ستان ڤاڤرینكا، تێنسزانی سویسرا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نیویۆرك رووبه‌ڕووی خوان مارتن دێل پۆترۆی ئارجێنتینا بووه‌وه، دوای 3 كاتژمێر و 12 خولهك، ڤاڤبرینكا به ئه‌نجامی (1ـ 3) سێت یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له (6ـ7)، (6ـ4)، (3ـ6) و (2ـ6).
بڕیاره له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئامێریكا، ڤاڤرینك رووبه‌ڕووی كی نیشكۆری ببێته‌وه، جۆكۆڤیچیش له به‌رامبه‌ر گایل مۆنفیسی فره‌نسا یاریی ده‌كات.